سه‌ركۆماری توركیه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شاری ئیستانبوول به توندی ڕه‌خنه‌ی له كوشتاری بێڕه‌حمانه‌ی خه‌ڵك له لایه‌ن میلیشیاکانی شیعه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران گرت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆڕی گشتیی كۆنفیدراسیۆنی بازرگانانی لاودا به توندی ڕه‌خنه‌ی له ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئێران و ڕووسیه گرت.
ئه‌ردۆغان گوتی، له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا هاوپه‌یمانانی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشه‌كانی خۆیان به تایبه‌ت له شاری حهلهبو ده‌ورووبه‌ری چڕتر كردۆته‌وه‌و بازاڕ، مزگهوتو كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌كانیش بۆمباران ده‌كه‌ن.
ئەو گوتی بەردەوام هه‌واڵی كوشت‌و بڕی بێ بهزهییانەی خه‌ڵك له لایه‌ن میلیشیاکانی شیعه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیان پێده‌گا.
ناوبراو له كۆتاییدا ئه‌م هێزانه‌ی وریاكردهوهو گوتی له‌وانه‌یه ڕۆژێك سه‌بری ئێمه‌ش ته‌واو بێ و ناچار بین به‌كرده‌وه هه‌ڵوێستی خۆمان بگرین.
هه‌ر له‌م پێوهندییهداسهرکۆماری فه‌ڕه‌نسه‌ش فرانسوا ئۆلاند رایگه‌یاند، بەشار ئه‌سه‌د به‌هاوکاری رووسیه گەلی سووریە کۆمەڵکوژ دەکا.