هاووڵاتیەکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی “ئەحمەد مورادی” کە دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەحمەد مورادی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دوای دوو مانگ دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و بەرپرسانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو بارەوە هیچ زانیارییەکان بە بنەماڵەکەی نەداوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد مورادی خەڵکی گوندی “نەریسەڵە”ـی سەربە شاری دیواندەرەیە و سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کراوە.