دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و بۆکان، لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆف بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی میراوەی بۆکان بەناوی “ئارمان زینەتی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە کە، لەلایەکی دیکەوە هەر لە پیرانشار،هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران هاوولاتییەکی دیکەیان بەناوی “ڕێبوار حوسێنی” دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.