ڕۆژنامه‌ى “هاڕئاێتس”، بڵاویكرده‌وه، عێراق هه‌وڵده‌دا له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كانى تاران بێته ده‌ره‌وه، ئێرانیش هه‌وڵده‌دات كاریگه‌رییه‌كانى له عێراق چڕتر بكاته‌وه و ئەگەری شەڕی نێوخۆیی لەو وڵاتە بەهێزە.
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائاڕێتس ڕایگەیاندووە، پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پارلمانیی له عێراق به‌ڕێوه بچێت، تاران هه‌وڵده‌دات پێگه‌ى خۆی زیاتر به‌هێز بكات. هەروەها کۆماری ئیسلامیی ئێران له سیاسەتی مسته‌فا كازمى رازى نییه، چونكه له وڵاتانی ڕۆژاوایی و وڵاتانى عه‌ره‌بی نزیك بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ڕوونیكردووه‌ته‌وه، ئیهاب ئه‌لوه‌زنى، ۳۲هەمین كه‌س له ڕیزى چالاكوانه سیاسییه‌كان له عێراقدا بوو کە تێرۆر کرا، كاتێك ڕۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بوو له ڕێكخستنى خۆپیشاندانه‌كان لە دژی دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری عێراق.
بكوژانى چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كانیش كه‌سانى نادیار نین، ئه‌وان به‌شێكن له چه‌كدارە میلیشیاکانى نزیك له ئێران.
هائاڕێتس بڵاویشیكرده‌وه، لەو کاتەوەی خۆپێشاندانه‌كانى ۲۰۱۹ دەستیپێکردووە، عێراق خه‌ریكه به‌ره‌و قۆناغى شەڕێکی ناوخۆیی بێده‌نگ هه‌نگاو ده‌نێت كه پڕه له تێرۆر و نمایشى سه‌ربازیی میلیشیا سه‌ربازییه‌كان.
هەروەها ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى نوێى ئێران، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى توندئاژۆ و پاڵپشتیى سه‌ره‌كیی بۆ میلیشیا چەکدارەکان له عێراق دێتە ئەژمار.
ڕۆژنامه‌ى ناوبراو دووپاتی كرده‌وه، ئێران ئاستى ناردنی كاره‌با و ئاوى، بۆ سه‌ر عێراق كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ به‌سره و پارێزگاكانى دیكه‌ى باشووری عێراق، به پاساوى قه‌رزار بوونى عێراق بە ئێران به بڕى ٤ ملیار دۆلار. هائاڕێتس ڕایگەیاندووە کە، تاران ئه‌و قه‌رزه‌ى وه‌ك كارتێكى گوشار بۆ سه‌ر به‌غدا به‌كار هێناوه بۆ به‌هێزتركردنى هێژمۆنى خۆی له‌م وڵاته.
هه‌روه‌ك رۆژنامه‌كه وه‌سفی كردووه، لەوانەیە عێراق بتوانێت بە نزیکبوونەوە لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژاوایی، خۆى له هێژمۆنى ئێران ڕزگار بكات، به‌تایبه‌ت نزیكبوونه‌وه له ئه‌مه‌ریكا، ئەگینا عێراق به یه‌كجاریی له‌نێو دەچێت،.
هائاڕێتس لە کۆتاییدا دەنووسێ، به‌هۆی سزاكانى واشینگتۆن بۆ سه‌ر تاران، عێراق ناتوانێت قه‌رزه‌كانى ئێران بداته‌وە