محەممەد سالارعەشایری، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی ناوچەی پیرانشار بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی ناوچەی مەنگوڕایەتی پیرانشار کاک” محەممەد سالار عەشایری” ناسراو بە ” حەمەدی ئاغای” بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک محەممەد کەسێکی نیشتمانپەروەر و جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە و بنەماڵەی سالار عەشایری لە بنەماڵە کوردپەروەر و بە نێو بانگەکانی ناوچەی مەنگورایەتی پیرانشارن.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەبڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” محەممەد سالار عەشایری” سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.