لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ڕۆژی ڕابردوو ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چووە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە لاوانی بێکاری “قەلعە چەنعان”ی شاری کووت عەبدوڵا لە بەردەم دەرگای کۆمپانیای پیشەی پۆڵای ئەهواز، کرێکارانی کۆمپانیای “کاوە فلووت”ی ساوە لەبەردەم بینای وەزارەتی کاری ئەو شارە، کرێکارانی ئیدارەی مخابراتی شیراز لە بەردەم بینای ئیدارەی مخابراتی ئەوشارە، کرێکارانی کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت و گازی زاگرۆس لە ناوچەی پارسیان لە بەردەم بینای ناوەندی کۆمپانیای پیشەیی نەوت و گاز لە شیراز، کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە لە شوێنی کارەکەیان، چالاکانی ژینگەپارێزی پارێزگای خووزستان لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی ئاو و کارەبای شاری ئەهواز، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ناسراو بە “کارنامە سەوزەکان” لە بەردەم بینای گشتیی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی شاری تاران، کرێکارانی دەرکراوی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی لوولەی پارێزگای خووزستان لە بەردەم بینای ئۆستانداریی ئەهواز، جووتیارانی شاری حەمیدیە لە بەردەم بینای ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئەو شارە، کرێکارانی شارەوانی خوڕەمشار لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە و کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لەچالاکانی مەدەنیی ناڕازیی مەریوان لە هەمبەر کوژرانی کۆڵبەران لەبەرزاییەکانی”تەتە”ی هەورامان بەڕێوە چوو.