بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، هەواڵی هێرش بۆسەر کەشتیی بازرگانیی” تینداڵ”یان لە ئاوەکانی ئوقیانووسی هێند پشتڕاستکردەوە.
هەواڵدەرییەکانی ئیسرائیل، ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی هێرش بۆ سەر کەشتیی بازرگانیی” تینداڵ” لە ئوقیانووسی هێند لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلەوە ڕایانگەیاند کەشتیی ئیسرائیلی تینداڵ کە بە ئاڵای وڵاتی لیبریاوە لە ئاوەکانی ئوقیانووسی هێند تێدەپەڕی هێرشی کراوەتە سەر.
هەرلەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەو کەشتییە بازرگانییەی ئیسرائیل کە هێرشی کراوەتە سەر خاوەنەکەی” لایاڵ عوفەر” گەورە بازرگانی ئیسرائیلییە.
جێگای ئەماژەیە کە لە ماوەی ڕابردووشدا کەشتییەکی دیکەی ئیسرائیل بە ناوی” هایپێریوون ڕای” لە دەریای عەرەب هێرشی کرایە سەر و کاناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل، ڕێژیمی ئێرانی بە هێرش بۆ سەر ئەو کەشتییە بازرگانییە تۆمەتبار کرد.