پاش ناڕەزایەتییەکانی سەرماوەزی 98 وهەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانە، ترسی خەڵکی ئێران کاڵ بۆتەوە و جێی خۆی داوە بە تووڕەیی و بێزاری زیاتر لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ فەرانسە، ڕۆژنامەی لۆمۆند بە بیرهێنانەوەی ئاکامی هەڵبژاردنەکان و “بایکۆت”ی گشتیی خەڵکی ئێران، دەنووسێت کە پاش ناڕەزایەتییەکانی سەرماوەزی 98 وهەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانە، ترسی خەڵکی ئێران کاڵ بۆتەوە و جێی خۆی داوە بە تووڕەیی و بێزاری زیاتر لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
هەر چەند بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ڕواڵەت دان بەو ناڕەزایەتییانەدا دەنێنن بەڵام زۆر لە مێژە پێوەندی نێوان ڕێژیم و خەڵکی ئێران پساوە و خەڵک هیچ هیوایەکی بەم بارودۆخە نەماوە، ناڕەزایەتییەکانی ئەم ساڵانی دواییە وهەروەها سەدان کوژراو و برینداری لاو و تازە پێگەیشتوو ئەوە نیشان دەدات کە زۆرینەی ناڕازییەکان جیلی لاو و کەم دەرەتانی کۆمەڵگا بوون.
لۆمۆند ئاماژە بەو فیلم و وێنانە دەکات کە بەر لە هەڵبژاردنەکان بڵاو بوونەتەوە و ناڕەزایەتی و دڵساردیی خەڵکی بە تەواوی پێوە دیارە.