وتووێژەکانی ڤییەن، ماوەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئاژانس درێژ نەکردۆتەوە
کاناڵی تەلەڤیزیۆنیی “سی ئێن ئێن” لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە ئێران تا ئەو کاتەی لەگەڵ ئەمریکا نەگا بە ڕێککەوتن، گرتە ڤیدیۆییەکانی دامەزراوە ناوکییەکان نادات بە چاوەدێرانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی.
هەواڵدەریی” سی ئێن ئێن” ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا و لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە ڕایگەیاند کە ئێران دەیهەوێت تا ئەو کاتەی کە ڕێگا چارەیەکی گونجاو بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی لە ڤییەن دەبینێتەوە، پێش لە دەسپێڕاگەیشتنی چاوەدێرانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لە بینینی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران هەڵگیراوەتەوە بگرێ.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە بە هەواڵدەریی”سی ئێن ئێن”ی ڕاگەیاندوە کە ئەگەر وتووێژەکانی ڤییەن سەرکەوتوو بێ، ئێران ڤیدیۆکان دەدا بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە و ئەم کارە بەسراوەتەوە بە چۆنیەتیی بەرەوپێشچوونی وتووێژەکانی ڤییەن.
لەلایەکی دیکەوە”جێن ساکی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە لەهەمبەر بڕیارەکەی دەوڵەتی ئێران وتی: ئەمریکا زۆر بە ڕوونیی ڕایگەیاندوە کە دەبێ ئێران ئیزن بە چاوەدێریکردنی لێکۆڵەرانی ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ناوکیی بدا و هەرجۆرە کەموکۆڕییەک لەم پێوەندییەدا بە مانای نەگەڕانەوەی ئێرانە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام.