ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە بانگەوازێکدا داوا لە خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکا کە بە هانایانەوە بچن و ئاگری دارستانەکانی ناوچەی دۆڵەبی کۆنترۆڵ بکەن.
لە بەشێک لە بانگەوازەدا هاتووە کە: ئاگرێکی زۆر کارەساتبار چیاکانی دۆڵەبێ گرتۆتە بەر و تەوژم و خێرایی ئاگرەکە زۆر بەهێزە و بە ئاواییەکانی دەورووبەریش گەیشتووە.
ڕۆڵە نەبەزەکانی چیا خۆڕاگرانە بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوە ئاگرەکە و هەروا کە خۆتان ئاگادارن، ماوەیەکی زۆرە خەریکی بەرخۆدانن و بێ نان و ئاو و پێداویستیێکی ئەوتۆ، هیلاکییەکی قورس بەرۆکیانی گرتووەتەوە.
ئێستاکە پێویست بە فریاکەوتنی بەپەلەیە و داوا لە ئەمەگدارانی وڵات دەکەین زوو بە زوو بەرەو ئاگری دۆڵەبی ڕێ بکەون و هێزی بەرگری جارێکیتر بگەڕێننەوە بۆ ژینگە و ئاوەدانی سرووشتی مەریوان.
مەریوان ئێستا لە قۆناغێکی مێژوویی بەرامبەر بە گەل دایە و ئەمڕۆ دەبێت بسەلمێنرێت ڕێگای شەهیدان زیندووە و هەوڵی نەیاران خاوە.