دایە حەلیمه وەلیزادەگان، دایکی شەهید “مەحموود پووریان” و خەڵکی گوندی تازەکەندی نەغەدە بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە ماڵاوایی لە ڕێبوارانی کوڕە شەهیدەکەی و هەموو کەسوکاری کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، دایە حەلیمە وەلیزادەگان، دایکی شەهید “مەحموود پووریان” شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان و ئەویندارانی نیشتمان کرد.
دایە حەلیمە هەمیشە بەتاسەوە باسی کوڕە شەهیدەکەی دەکرد و وەک قارەمان ناوی دەبرد، هەروەها بەردەوام نزای بۆ ئازادی کورد و کوردستان و گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکرد و تا کۆتا ساتەکانی ژیانی بەدڵ لە سەنگەری کورە شەهیدەکەیدا بوو، شەهید مەحموود پووریان ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە شەڕێکدا لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناو شاری ورمێ لە شەڕێکی قارەمانانەدا شەهید بوو بۆ هەتاهەتایە چووە کاروانی نەمرانی کوردستانەوە.