هاووڵاتییەکی بەلووچ بەناوی” مستەفا جەدگال” بەدەستی چەند کەسێکی نەناسراو لە چابەهار کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی” مستەفا جەدگال” لە شاری “پلان”ی چابەهار لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بەهۆی لێدان بە چەقۆ گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە مستەفا بەبێ هیچ هۆکارێک لە نزیک مزگەوتی ئەمیر حەمزە لە شاری “پلان”ی چابەهار لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە، هێرش دەکرێتە سەری و بە چەقۆ دەیکوژن.
چالاکانی مەدەنیی بەلووچ، هۆکاری کوشتنی هاووڵاتیانی بەلووچ بۆ کەمکاری هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران دەگەڕێننەوە و دەڵێن: سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی چەک لەنێو خەڵکدا و دووبەرەکیی نانەوە لەنێو عەشیرەتەکانی بەلووچدا، دەیهەوێت یەکڕیزی خەڵکی بەلووچ لەنێو ببا.