لە ڕۆژێکی پڕکارەساتدا لە رێگاکانی پارێزگای سنە، ۱٥ کەس بوونە قوربانی.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۱۰ی پووشپەڕی ۱٤۰۰ی هەتاوی، لە رێگای سەقز بۆ دیواندەرە، لە پێکدادانی بارهەڵگر و ماشێنێکدا، کەسێک کوژرا و دوو کەسی تریش بریندار بوون. دواتر لە رێگای ساحێب بۆ گوڵتەپە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ، کەسێک کوژرا و دوو کەسی تریش بریندار بوون.
هەروەها لە گەردەنەی سەڵواتاوای”سنە” بەهۆی پێکدادانی دوو ماشێن لە جۆری سەمەند ۲ کەس کوژران کە دایک و کچ بوون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
شایانی باسه کە ڕێگاوبانە غەیرە ئیستانداردەکانی پارێزگای سنە، بوونەتە ڕێگاکانی مەرگ بۆ هاووڵاتییان.