٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە داگیرکەرانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژران و بریندار کران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنووری “بروێشکانێ”ــی سەر بە شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “واحید ئەمینزادە” بریندار بوو، لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەبووبەکر باشبڵاغی” خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لەو سنوورە بە سەختی بریندار کرا.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠هەتاوی، هەر ئەو هێزە داگیرکەرانەی ڕێژیم، لە ناوچەی “تەتە”ـی هەورامان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “کەیوان حەق مورادی” کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی “سیروان تەخانی” بریندار کراوە.