مەحموود ئەحمەدینەژاد، سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران، کە لەم دەورەیە بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆککۆماری ڕەتکرایەوە، لە نوێترین قسەکانیدا تانەی لە “عەلی خامنەیی” دا کە، وتبووی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران، هەڵبژاردنێکی سەرکەوتووانە بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، مەحموود ئەحمەدینەژاد، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردۆتەوە، وتی: مرۆڤ بەداخ دەبێ، یەکەم بۆ وڵاتەکەی و پاشان بۆ خۆی، دواتریش بۆ ئەو کەسەی کە دەڵێ هەڵبژاردنێکی گەورە و سەرکەوتوانەمان بووە.
ئەو قسانەی ئەحمەدینەژاد لە کاتێکدایە کە “عەلی خامنەیی” ڕێبەریی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەر باسی لە سەرکەوتن و گەورەیی هەڵبژاردنی ١٤٠٠ی هەتاوی کرد و بە باوەڕی ئەو حەماسە و سەرکەوتنێکی تەواو بوو.
ئەحمەدینەژاد لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕوو بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەڵێ خەڵکتان خستۆتە لاوە و پاساو بۆ کارەکانتان دەهێننەوە و ئەوە گەورەترین شکستە.