لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو و مانگرتنە کرێکارییەکانی پیشەی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە ئێراندا بەربڵاوتر بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٥ کۆبوونەەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو و مانگرتنە گشتییەکانی کرێکارانی پیشەی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لە ئێراندا بەردەوام ڕوو لە پەرەسەندنە.
لە درێژەی مانگرتنە گشتییە کرێکارییەکاندا، کرێکارانی گرێبەستیی پاڵاوگەکان، پیشەی پێترۆشیمی و وێستگەکان، کرێکارانی مەیدانی نەوتی ئازادگان لە شاری دەشتی ئازادگان دەستیان دایە مانگرتن و پەیوەستبوون بە کەمپەینی “١٤٠٠”وە.
هاوکات کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی بەرهەمهێنانی سیمانی سپاهان لە بەردەم دەرگای کارخانەکە، شوفێر پاسە خانەنشینکراوەکان لە بەردەم ئیدارەی گشتیی پاسەلێخوڕینی تاران، ڕۆژنامەنووسانی ناڕازیی لەبەردەم بینای ڕێکخراوی ژینگەپارێزی، کارمەندان و کرێکارانی کۆمپانیای نەوت وگازی گەچساران لە حەوشەی کۆمپانیاکە و شوفێر تاکسییەکانی شاری سەقز لەبەردەم ئیدارەی تاکسیڕانی ئەو شارە بەڕێوە چوو.