بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم لە دەشتی”سمسوور”ی کەویری لووت دوو هاووڵاتیی بەلووچ کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی سێشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە تایبەتەکانی شاری بەم، بە بێ ئاگادارکردنەوە و بە تەقەی ڕاستەوخۆ دوو هاوڵاتیی بەلووچیان بە ناوەکانی” سەلام شەهبەخش و حەمیدوڵا شەهبەخش” لە دەشتی” سمسووری” کەویری لووت” کوشتووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو دوو هاووڵاتییە بە ماتۆڕ لە دەشتی” سمسوور” بوون کە هێزەکانی ڕێژیم بە بێ ئاگادارکردنەوە و بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەیانکوژن.
جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی رێژیم بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و بە تەقەکردن لە خەڵک ساڵانە دەبنە هۆی کوژران وبرینداربوونی سەدان کەس لە هاووڵاتییانی بەلووچ.