کۆچەر بیرکار گەورە زانای ناوداری کورد، وەکوو یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان وەرگیرا.
وڵاتی چین لە ڕێوڕەسمێکدا یەکەم هەنگاوی بۆ بوون بە ناوەندی بیرکاریی جیهان هەڵگرت و لەو ڕێوڕەسمەدا پڕۆفسۆر “فەریدوون درەخشانی” ناسراو بە کۆچەر بیرکار، بلیمەت و زانای کورد، خەڵکی گوندی “نێ”ـی سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە، بە شێوەی فەرمی وەکوو یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆ بەناوبانگەکانی چین و جیهان وەرگیرا.
بەرپرسانی زانکۆی “چینگ خۆوا”ـی وڵاتی چین بە بۆنەی پەیوەستبوونی کۆچەر بیرکار براوەی خەڵاتی فیڵدزی جیهانی بە مامۆستایانی ئەو زانکۆیە و گەورە زانایانی جیهانی ڕێوڕەسمێکی فەرمییان بەڕیوە برد و لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا لە نێو ٥۰ بیرمەندی گەورەی جیهان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و شانازییەکی گەورەی بۆ نەتەوەی کورد تۆمارکرد.