وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان لەسەر دەستێوەردان و کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتووێژیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی عەرەبستان و ئەمریکا، لا دانیشتنی “گرووپی ٢٠” لە شاری “ماترا”ـی باشووری وڵاتی ئیتالیا چاوپێکەوتن و لە بارەی کردەوە تێکدەرانە و دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتووێژیان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان دەڵێ: فەیسەڵ بن فەرحان و ئانتۆنی بلینکێن لەو چاوپێکەوتنەدا لە بارەی بەهێزکردنی هەنگاوی هاوبەشی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران و کردەوە تێکدەرانەکانی لە ناوچەکە و هەروەها دابینکردنی باری ماڵیی میلیشیا حووسیەکانی یەمەن و پشتیوانیی لە گرووپە تێرۆریستییەکانی دیکەی ناوچەکە کە هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی نێونەتەوەیی دەکەن پێکەوە قسەیان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان ئەوەشی زیاد کرد کە، فەیسەڵ بن فەرحان و ئانتۆنی بلینکێن هەروەها لەبارەی هاوکارییەکانی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتی عەرەبستان و ئەمریکا بۆ بەهێزکرنی پەیوەندیی دوو لایەنە وتووێژیان کردووە و پێکەوە ڕووبەڕووی کردەوە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبنەوە و دەڵێن ئیزن نادەین میلیشیاکانی ڕێژیمی ئێران ببنە هەڕەشە بۆ ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە و جیهان.