کۆڵبەریکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “نەسروڵا حەمیدی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شارۆچکەی نەوسوود، بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرەوە بریندار بوو.
نەسروڵا حەمیدی پاش بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە و برینداربوونی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گوازراوەتەوە.