مه‌حموود واعێزی، وه‌زیری پێوه‌ندییه‌کان و تێکنۆلۆژیی زانیارییه‌کانی ئێران ده‌ڵێ به‌م زوانه سیستمی فیلترینگی زیره‌ک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک تێلێگرام داده‌ندرێ.
واعیزی له لیدوانێکدا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیسنا گوتی بڕیاره فیلترینگی زیره‌ک له‌سه‌ر ئینستاگرام، تێلێگرام و باقی تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان جێبه‌جێ بکرێ.
به قسه‌ی وه‌زیری پێوه‌ندییه‌کان و تێکنۆلۆژیی زانیارییه‌کانی ئێران ١١ زانکۆ له بواری فیلترینگی زیره‌کی تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خه‌ریکی چالاکی کردنن و به ده‌رنجامی باشیش گه‌یشتوون تا بتوانن به شێوه‌یه‌کی له‌بار ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بکه‌ن.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی یه‌که‌مین فیلترینگی زیره‌ک له سه‌ر کۆمه‌ڵیک له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تاقی ده‌کرێته‌وه.
پێشتر فیلترینگی زیره‌کی ئینستاگرام له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له ئێران ده‌ستی پێ کردبوو.
کاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ئێران خوازیاری فیلترینگی ته‌واو بۆ سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن به‌ڵام ده‌وله‌ت داوای فیلترینگی زیره‌ک ده‌کا.
مه‌به‌ست له فیلترینگی زیره‌ک، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م نه‌رم ئامێر یان ڕه‌ق ئامێرانه‌یه که سانسۆر ده‌خه‌نه سه‌ر به‌شێک له‌م سایتانه که دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌و بایه‌خانه هه‌بێ که کۆماری ئیسلامی په‌سندیان ده‌کا، به‌ڵام به‌شه‌کانی دیکه له‌به‌ر ده‌ستدا بن.
به پیی ئاماری ناوه‌ندی “ئه‌فکار سه‌نجی”ی ئیسپا، زیاتر له سه‌دی ٥٣ی خه‌ڵکی ئیران هه‌ر نه‌بێ ئه‌ندامی یه‌کێک له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن.