ڕۆژی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ ھەتاوی ، کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی سەر لە ئێوارە ھێزە ئاسمانییەکانی ڕێژێمی بەعسی عێراق، بە گازی کیمیاوی شاری سەردەشت و گوندی ڕەشە ھەرمێیان بۆردوومان کرد.
ڕۆژی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ٦٦ی هەتاوی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕێژیمی بەعس، بە گازی کیمیاوی”خەردەل” هێرشیان کردە سەر شاری سەردەشت و لە ئاکامدا لە کۆی ١٢هەزار دانیشتووی ئەوکاتی شاری سەردەشت، ٨هەزار و٢٤ کەسیان ژەهراوی کران و ١٣٠ کەس لە خەڵکی ئەم شارە شەھید بوون. پاش ئەم کارەساتە، شاری سەردەشتی بە یەکەمین شار لە جیھاندا کە بە گازی کیمیاوی”خەردەل” بۆردوومان کراوە، ناسێندرا.
جێگای ئاماژەیە لە ماوەی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ڕێژیمی بەعسی عێراق و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، ئەو دوو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و جینایەتکارە بە دەیان جار چەکی قەدەغەکراو و کۆمەڵکوژیان لەسەر خاکی کوردستان تاقی کردەوە و بوون بە هۆکاری کوشتنی هەزاران کەس لە خەڵکی کوردستان.