لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “میکائیل مینبەری”، خەڵکی گوندی “نییەر” و دانیشتووی سنە، پاش دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
لەسەر چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی سنە، کە ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ناوبراو، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیم لە پێدانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون لەسەر چارەنووسی “میکائیل منبەری” خۆ دەبوێرن.
جێی ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە و تا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی دراوە، ڕوون نییە.