جێیمز كلیپێر، سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌واڵگرییه میللییه‌كانی ئا‌مریكا له ڕه‌وتی وتاردانێكدا له به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی مه‌جلیسی سه‌نای ئه‌م وڵاته، كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی پشتیوانی تێرۆریسم پێناسه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كاناڵی هه‌واڵده‌ریی بلوومبێرگ، كلیپێر له وتاردانی ساڵانه‌ی خۆیدا له باره‌ی مه‌ترسییه ئه‌منیه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌دژی ئیاله‌ته یه‌كگرتووه‌كان، گوتی ئێران وێڕای حیزبوڵڵای لوبنان وه‌ك مه‌ترسییه‌ك سێبه‌ریان خستۆته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی. ناوبراو وێڕای ئاماژه به جێبه‌جێ كرانی به‌رجام گوتی: “ئه‌م ڕێككه‌وتنه له‌مپه‌رێكی ئه‌سته‌م ناخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌ست ڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی”
سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌واڵگرییه‌كانی ئا‌مریكا هه‌روه‌ها له بابه‌ت توانایی په‌لاماره سایبێرییه‌كانی ئێران و هه‌كه‌ره‌كانی چین، كۆره‌ی باكوور و ڕووسیه هه‌موو لایه‌كی وریا كردۆته‌وه.
به‌م حاڵه‌ش كلیپێر ، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئامریكایی گرووپی داعشی وه‌ك جیددیترین مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئه‌منیه‌تی نێوخۆی ئه‌م وڵاته وه‌سف كرد.
ناوبراو وێڕای وریایی دانه‌وه له بابه‌ت چڕ بوونه‌وه‌ی گرژیی نێوان ڕووسیه و ئا‌مریكا، به‌دووری نه‌زانی كه بارودۆخێكی هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد بێته ئاراوه.