وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ئێران و ڕێککەوتنی ڤییەن، کێشەمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە.
یائێر لاپید، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکاییەکەی ئانتۆنی بلینکێن لە وڵاتی ئیتالیا، نیگەرانییەکانی ئیسرائیلی لەهەمبەر وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن ڕاگەیاند و وتی: ئیسرائیل ئامادەیە لە پێوەندیی لەگەڵ بەرنامەی ناوکیی ئێران هاوکاری ئەمریکا بکا.
لاپید لەم چاوپێکەوتنەدا سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل لەهەمبەر ڕێککەوتنی ناوکیی وڵاتانی زلهێزی جیهان لەگەڵ ئێران وتی: ڕێگاچارەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل وئەمریکا لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، وتووێژی ڕاستەوخۆیە نە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی.
ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا وئیسرائیل تەنیا لەگەڵ چۆنیەتیی چارەسەرکردنی بەرنامەی ناوکیی ئێران کێشەیان هەیە و ئەگینا ئامانجەکانیان بۆ پێشگرتن لە ئێران و دەسپێڕاگەیشتنی ئەو وڵاتە بە چەکی ناوکیی، هەر یەکە.