ویشکەساڵی لە ساڵی ڕابردوودا کە لە شەست ساڵی ڕابردوودا، بەپێی بەڵگە کەشناسییەکان بێوێنە بووە و هەروەها ناکارامەیی بەشی مودیریەتی شیلاتی پارێزگای کرماشان، بووەتە هۆکاری لە نێوچوونی زیاتر لە 3000 هەزار هێکتار داری بەری پێوەندکراو و مێکانیزە و زیاتر لە 30 ساڵ باخداری بە شێوەی نوێ و چەند سەدە باخداری سوننەتی لە گوندی زەردە و باقی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە.
هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخە تەرخانکردنی ئاوی ناوچەکە جیا لە کاری کشتوکاڵی بۆ دەورەیەکی سێ مانگە لە بەشی شیلات دایە، کە بووە بەهۆی لە نێوچوونی یەکجارەکی هەزاران هێکتار باخی بەر. ئاویاری و ئاوداشتنی بەشی کشتوکاڵی بە پێی یاسا لە سەرووی بەشی شیلاتە کە کۆماری ئیسلامی وەکوو هەمیشە پیلانێکی بۆ بشێویی لە ناوچەکە داڕشتووە و ئەمجار دەیهەوێ کەڵک لەم بابەتە وەربگرێ بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە هاووڵاتیانی ئەم ناوچەیە پێڕەوی مەزهەبی سوننی و یارسانن، بە بیری بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ئەم ئاوە لێڵە شوێنێکی چاکە بۆ مانۆڕدان و ماسی گرتنی نەیارانی کورد، خزمایەتی خەڵکی ئەم ناوچانە بە درێژایی مێژووی ناوچەکەیە و ئاواییەکانی “زەردە، داراب، رێژاو،قوڵقوڵە وباوەجانی” خزمایەتی و تێکەڵاوییەکی خوێنی و بنەماڵەییان پێکەوە هەیە.
بە پێی ئەو ھەواڵانەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شاری کرماشانەوە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە ،خەڵکی ناوچەی داڵەھۆ بۆ چارەسەریی ھێندێک کێشە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لەنێوان چەند گوند لەو ناوچەیە ڕووی دابوو،ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی پووشپەڕ لە بەردەم ئوستانداریی کرماشان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شایانی باسە کە بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی ٥ی پووشپەڕ کەسانی سەر بە ڕێژیم کۆبوونەوەی نھێنییان لەگەڵ چەند کەسێک لە خەڵکی ناوچە گرتووە و دەیانھەوێ شەڕ و ئاژاوە لەو ناوچەیە دروست بکەن.