کۆنگره‌ی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ٤ ڕۆژ کار‌و چالاکی به هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی ناوهندیو سکرتێرو ئاڵوگۆڕ له چه‌ند به‌شێکی به‌رنامه‌و پێره‌و و په‌سندکردنی کۆمه‌ڵێک بڕیارنامه کۆتایی به‌کاره‌کانی خۆی هێنا.
کۆنگره‌ی ١٦ی حیزبی دێموکرات که له ڕۆژی شه‌ممه، ١٧ی ڕێبهندانو به به‌شداریی نوێنه‌رانی کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و کۆمه‌ڵێک میوانی بانگهێشتکراو ده‌ستی به کاره‌کانی کردبوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢١ی ڕێبه‌ندان پاش ٤ ڕۆژ کار‌و چالاکی‌و، په‌سه‌ندکرانی ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن کۆنگره، پێکهێنانی کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕ له به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆ، په‌سندکردنی کۆمه‌ڵێک بڕیار‌و ڕاسپارده‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوهندیو سکرتێری گشتیی حیزب، کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
له یه‌که‌م بڕگه‌ی چواره‌مین ڕۆژی کاریی کۆنگره‌دا ده‌نگ به هه‌ڵبژارنی کۆمیته‌ی ناوهندیو سکرتێری گشتیی حیزبی دراو، کاک خالید عه‌زیزی وه‌ک سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری کۆنگره‌دا باس له ده‌ستنیشانکردنی سه‌ڵاحییه‌تی کۆمیسیۆنی پارێزگاری له به‌رنامه و پیڕه‌و کراو مانه‌وی ئه‌و ئه‌سڵه له پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب‌دا په‌سند کرایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری کۆنگره‌دا په‌یامی کۆنگره‌ی ١٦ ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕوو به حیزب و لایه‌نه غه‌یره کوردییه‌کان له‌لایه‌ن کاوه ئاهه‌نگه‌ری خوێندرایه‌وه.
بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی دوایین ڕۆژی کۆنگره‌ی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستان باس له کاروباری ئۆڕگانیزمی حیزبی دێموکڕات‌و پڕۆژه‌و ڕێکاره‌کان بۆ باشتر جێخستنی پڕۆژه‌و به‌رنامه‌کانی حیزب‌و ده‌ستنیشانکردنی ئهرکو به‌رپرسایه‌تییه‌کانی حیزب‌و لایه‌نه‌کانی دیکه بوو که باسه‌که به به‌شداریی گه‌رموگوڕی به‌شدارانی کۆنگره‌و سهرنجو تیبینییه‌کانی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندکراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا کۆمه‌ڵه ڕاسپارده‌و بڕیارنامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن کۆنگره‌وه په‌سه‌ند کرا.
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا له‌لایه‌ن سۆیلا قادری، خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی کۆنگره‌ی ١٦ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌لایه‌ن ڕه‌حیم محه‌ممه‌دزاده‌و، خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی کۆنگره‌ی ١٦ ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ بنه‌ماڵه‌ی شههیدانو زیندانیانی سیاسیی کوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا ئاشق ئیسماعیلی چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی دواڕۆژی کۆنگره‌ی ١٦ ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون.
کۆنگره‌ی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له دوابڕگه‌ی چالاکیی خۆیدا به وته‌یه‌کی کورتی کاک خالید عه‌زیزی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانکردنی کار‌و پڕۆژه‌کانی داهاتووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.