وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتی ئێران چالاکترین وڵاتە لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن، وتی: “وتووێژە ناوکییەکان بێ ئاکام نامێنیتەوە.”
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویتێر نووسی: ئێمە بەهۆی پێبەندبوونمان بە ڕێککەوتنی ناوکیی کە وڵاتی ئەمریکا هەوڵی دابوو لە نێوی ببا، یەکێک لە چالاکترین وڵاتەکانیان لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەندا و زۆربەی ڕێکارەکان بۆ بەردەوامبوون و گەڕانەوەی ڕێککەوتنی بەرجام، وڵاتی ئێران پێشنیاری کردووە.
ناوبراو هەروەها دەڵێ: ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە ئەگەر دەوڵەتی ئەمریکا ئەو گەمارۆیانەی کە دۆناڵد ترامپ، بەسەر ئێرانیدا سەپاندوو لا ببا، وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن دەگا بە ئاکامی دڵخوازی هەموو وڵاتانی بەشدار بە تایبەتی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە بە پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی، وڵاتانی ئورووپایی و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، ئێران بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن: ڕێژیمی ئێران بە پەرەپێدانی بەرنامە ناوکییەکانی بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانی و ئەگەری ئەوە زۆرە کە ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە بچێتە دەرەوە.