نەتەوە یەکگرتووەکان: لەماوەی ساڵێکدا بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە رێژەی سەتا ٤٢ زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردۆتەوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ئاستی جیهاندا ٢٧٥ میلیۆن کەس ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە کە کاریگەریی خراپی لەسەر جەستە و دەروونی ٣٦ میلیۆن کەسدا داناوە.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەگەڵ بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ئاستی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان زیادی کردووە و گەیشتۆتە ڕێژەی سەتا ٤٢ .
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ئەوەش ڕوون كراوەتەوە کە بهكارهێنانى ماددهى “حهشیش” له جیهاندا، چوار هێنده زیادیكردووه، بهتایبهت له ڕیزی مێرمناڵان و هەرزەکاراندا، کە بە ڕای پسپۆڕان کاریگەریی خراپ بۆ سەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی بەجێ دەهێڵێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین ماددەی هۆشبەری تێدا بەکار دەهێنرێ و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان سەتا ٨ی حەشیمەتی ئێران گیرۆدەی ماددەی هۆشبەرن و ڕێژەی ژنانی تووشبوو بەو ماددە هۆشبەرانە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.