لە درێژەی کێشەکانی نێوان ئەمریکا وئێران لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ئێران، ئانتۆنی بلینکێن وتی: هاتنەدەری ئێمە لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن نزیکتر بووەتەوە.
ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی” نیۆیۆرک تایمز” سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە هاتنەدەری ئەمریکا لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن زۆر نزیکە وتی: ئەگەر ئێران بەردەوام بێ لە چالاکییە ناوکییەکانی، زۆر بە خێرایی دەگەینە قۆناغێک کە گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە زۆر ئەستەم دەبێ و پێویستە پێش لە پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێران بگیردرێ.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا هیچ کات ئیزن بە ئیران نادا کە ببێتە خاوەن چەکی ناوکیی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە بکەوێتە مەترسییەوە.