سێ هاووڵاتیی بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان لەسێدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، سێ هاووڵاتیی بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زاهیدان لەسێدارە دران کە ناوی یەکێک لەوهاووڵاتییانە ” عەبدولحەمید قەنبەرزێهی” یە و ناسنامەی دوو کەسەکەی دیکە تا ئێستا ئاشکرا نەبووە.
هەروەها کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕایگەیاندووە کە عەبدولحەمید لەگەڵ دووکەسی دیکە بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٩٣ی هەتاوی دەسبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو تۆمەتانە لە کاتێکدا خراوەتەپاڵ ئەو سێ کەسە کە عەبدولحەمید چەندین جار ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و بە پارێزەرەکەی ڕاگەیاندووە کە من ئەو دوو کەسەم لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران نەکوشتووە. شایانی باسە کە دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران بەبێ گوێدان بە بەڵگە و قسەکانی ئەو ٣ کەسە، ئەوانی ڕۆژی شەممە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زاهیدان لە سێدارەدا.