بەرپرسێکی ئەمریکایی دەڵێ: دەوڵەتی جۆ بایدێن خەریکی تاوتوێکردنی لابردنی گەمارۆکانە لەسەر عەلی خامنەیی.
بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی” ئێن بی سی” وتی: دەوڵەتی جۆ بایدێن لە چوارچێوەی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن، خەڕیکی تاوتوێکردنی لابردنی گەمارۆکانی سەر عەلی خامنەیین و بەرپرسانی تیمی وتووێژی ئێرانیش جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە گەمارۆکانی سەر عەلی خامنەیی بێڕێزی کردنە بە وڵاتی ئێران.
لە لایەکی دیکەوە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێ: هەموو ئەو گەمارۆیانەی کە ترامپ بە سەر ئێرانیدا سەپاندووە لاناچێ و وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بەرتەسکن.
ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەموو ئەو گەمارۆگەلەی لە دەورانی سەرۆککۆماریی” دۆناڵد ترامپ”دا بەسەر ئێراندا سەپێندراوە، لانابا و ئەگەر ئەو ڕێککەوتنەی کە تاران دەیهەوێت لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نەبێ، ئەمریکا لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن دێتەدەرەوە.