کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران لە سنووری شاری سەردەشت کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی هەواڵدەریی کۆڵبەرنیوز سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ۱۴۰۰ی هەتاوی لە سنووری دۆڵەبی سەر بە شاری سەردەشت هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەی ڕاستەوخۆیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “واحید محەممەدپوور” خەڵکی گوندی بێران فیشەکی بەر دەکەوێ و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو خاوەنی سێ منداڵە.