بەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ۱٤۰۰ی هەتاوی، لە ڕێگای چەند درۆنێکەوە هێرش کرایە سەر گوندی براغ لە ۳کیلۆمیتریی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر.
هێرشەکە لە ڕێگای چەند درۆنێکی پر لە تەقینەوەوە ئەنجام دراوە و سەرچاوە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەیان بە هێرشێکی دیکەی لەو چەشنە لە نزیک گۆمەسپان لە هەولێر کردووە.
شایانی باسە کە پێشتر چەند گرووپێکی میلیشیایی سەر بە سپای قودسی ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیان کردبوو کە ئەگەر هێزەکانی ئەمریکایی لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە، دەکرێنە ئامانج.