هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە سنووری شنۆ لە چیای سەربەزێر، دەستیان بەسەر ٢٥٠سەر لە مەڕوماڵاتی خەڵکی گوندی پەسوێی پیرانشار گرتووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران وبەگرێگیراوانی خۆجێیی ناوچەی شنۆ لە چیای “سەربەزێر”ی ناوچەی شنۆ دەست بەسەر ٢٥٠ سەر لە مەڕوماڵاتی گوندی پەسوێی پیرانشاردا دەگرن.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو مەڕوماڵاتە هی ٦ بنەماڵەیە کە سپای پاسداران دەستی بەسەردا گرتووە و نیوەی مەڕەکانی گواستوەتەوە بۆ پایەگای گوندی”هێیە”ی سەر بە شاری شنۆ و کاتێک ویستویەتی کە ئەو نیوەکەی دیکەشی بگوازێتەوە بۆ ئەو پایەگایە خەڵکی گوندی پەسوێ لە نێوان گوندەکانی دڕوو و شێخان لە شاری شنۆ پێشیان پێدەگرن و پاش هاتنی هێزێکی زۆری سپای پاسداران، مەڕو ماڵاتەکەیان گەڕاندوەتەوە بۆ پایگای سنووری کێلەشین.