هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “ئەسکۆڵ”ـی سەربە شاری مەریوان بە ناوی “محەمەد حوسێنی”(مینویی)لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا لەو ناوچەیە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای ڕێژیم کوژرا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزە تێرۆریستەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی مەریوان، “محەممەد حوسێنی”(مینوویی) خەڵکی گوندی ئەسکۆڵ کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوو لە بەرزاییەکانی سنووری مەریوان، بە ئانقەست دایانە بەر دەسڕێژی گولە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
هێزە تێرۆریستەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی کوردستان دەست لە هاووڵاتییانی کورد ناپارێزن و هەر جارە و بە بیانوویەک ژمارەیک کاسبکار و خەڵکی کوردستان دەکوژن، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا و لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۱ی زاینییەوە تا ئیستا لانی کەم ۸ هاووڵاتیی مەدەنی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە تێرۆریستەکانی خامنەیی کوژراون.