نەفتالی بێنێت وتی: دەوڵەتی ئیسرائیل بەهەموو هێز و توانایەوە پێش بە دەستپێڕاگەشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکیی دەگرێ.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە یەکەمین لێدوانی فەرمیی لە بارەی ڕوانینی خۆی بە نیسبەت کۆماری ئیسلامییەوە وتی: وڵاتی ئیسرائیل وەکوو هەمووکات بۆ پێشگرتن لە دەستپێڕاگەیشتنی ڕێژیم بە چەکی ناوکیی، هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر و ناهێلێ ئەو ڕێژیمە دەستی بەچەکی ناوکیی ڕابگات و چالاکییەکانی ئیسرائیل بۆ لێدان لە تواناکانی چەکی ناوکیی کۆماری ئیسلامی درێژەی هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕێوڕەسمێکدا کە بۆ ئەو سەربازانەی کە ٧ساڵ لەمەوبەر لە شەڕی گرووپی حەماس لە غەززە کوژران، بەڕیوە چوو وتی: دژمن باش بزانێ کە ئێمە بۆ بەرگریی لە خۆمان سەد بەرابەر پێداگرتر و لە بەکارهێنانی شێوەکانی شەڕی سەربازیی و تێکنۆلۆژی پێشکەوتوو لە دوژمن پێشکەوتووترین، هەرکات پێویستییەک بێتە گۆڕێ کە ئیسرائیل دەبی هەنگاوگەلێک هەڵێنێتەوە هیچکات ترسمان نەبووە و کار و چالاکی خۆمان کردووە، لە ڕابردوودا سەلماندوومانە و لە ئێستاشدا نیشانمان داوە کە لە نێو دڵی دوژمن چالاکی بەرچاو دەکەین.