سمینارێکی سیاسی لەسەر بارودۆخی کوردستان و کورد لەلایەن ئەنیستیتۆی کورد لە واشینگتۆن بەرێوەچوو.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ژووئەنی ٢٠٢١ی زایینی، لەسەر بانگهێشتی ئەنیستیتۆی کورد لە واشینگتۆن، سمینارێکی سیاسی لەسەر باردۆخی کوردستان، بۆ بەشی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان ، کەسایەتیی سیاسی و شارەزایانی ئەمریکایی لەسەر بارودۆخی کوردستان پێکهات.لەم سمینارەدا، باسی کوردستان و ناوچە بە گشتی و هیندێک باسی گرینگ له پێوهندیی لهگهڵ دۆخی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاوتوێ کران. جێی ئاماژەیە کە مەبەست و پێداگری بەشداربووان، زیاتر خستنە ڕووی خاڵە هاوبەشەکانی هێزە کوردستانییەکان بوو لە بەرژەوەندیی پرسی کورد بە گشتی لە داهاتوودا.
شایانی باسە کە بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له ئەمریكا بەڕێز خەبات ئیبراهیمپور ، چالاکانە بەشداری لەو سمینارەدا کرد و لە بەشێک لە قسەکانیدا ئاماژەی بە ئەوە کرد کە شارەزایی و ناسینی لایەنە کوردستانی و بیانییەکان لەسەر تایبەتمەندی و بارودۆخی سیاسی ههر پارچهیهك لە کوردستان بۆ لێك تێگهیشتنی هێزه سیاسییهكان و ڕێگاچارە دۆزینەوە بۆ پرسی کورد، زۆر گرینگه و دهتوانێ یارمهتیدهر بێ بۆ گرتنەبەری ههڵوێستی دروست و بهرپرسانە لە کاتی پێویستدا.
جێگای ئاماژەیە کە لەم سمینارەدا چەندین چاودێری سیاسی و کەسایەتیی سیاسیی ئەمریکایی، نوێنەرانی پارتەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق، PYD و HDP بەشدار بوون.