ئێحسان شەریفی قوروە، خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی لە فێستێڤاڵی نێو نەتەوەیی داھێنەران و تێکنۆلۆژیی ژێنێڤ که لە وڵاتی سویس بەرێوە چوو خەڵاتی ئاڵتونی بە دەست ھێنا.
ئێحسان شەریفی قوروە، مامۆستای تەربیەت بەدەنی شاری سوونقوور و کولیایی لە فێستێڤاڵی نێونەتەوەیی بواری داهێنان و تێکنۆلۆژیی ژێنێڤ له وڵاتی سویس بەشداری کردوە و توانیویەتی خەڵاتی زێری ئەو فێستێڤاڵە بۆ خۆی مسوگەر بکا. شەریفی قوروە توانیویەتی بە داھێنانی توڕی واڵیبالی ھوشمەند لە فێستێڤاڵی نێونەتەوەی داهێنانی ٢٠١٥ خەڵاتی زێری ئەم کێبڕکێیه بەدەست بێنێ.
شایانی باسه کە شەریفی قوروە بە داھێنەری ئەو توڕە بە بێ کەڵک وەرگرتن لە نمونەیهک بەشداری لەم فیستێڤاڵەدا کردوە.