به‌پێی ڕاپۆرتی فێدراسیۆنی جیهانیی ڕۆژنامه‌وانان، له ماوه‌ی ٢٥ ساڵی ڕابردوو نزیك به ٢ هه‌زارو ٣٠٠ ڕۆژنامه‌وان كوژراون. له ڕاپۆرتێكی دیكه‌دا هاتووه له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا له وڵاتی توركیه ٥١ ڕۆژنامه‌وانی كورد كوژراون.
ئاماری ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له كاتی كار كردن‌دا كوژراون، نه‌ك هه‌ر كه‌متر نه‌بۆته‌وه به‌ڵكوو هه‌ر ساڵ به شێوه‌ی نێونجی ١٠٠ ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی بواری ڕاگه‌یاندن به هۆی چالاكی كردنیان له بابه‌ت زانیار گه‌یاندن، گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی بكوژانی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نكارانه سزا نادرێن و درێژه به جینایه‌ته‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن.
به قسه‌ی ئانتۆنی بلانجێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فیدراسیۆنی جیهانیی ڕۆژنامه‌نووسان، ئه‌گه‌ر له ساڵی ١٩٩٠، یه‌كه‌مین ساڵی ئاماری كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسان ٤٠ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندرابوو، له ساڵی ٢٠١٠ ئه‌م ڕێژه‌یه به شێوه‌ی نێونجی له هه‌ر ساڵدا گه‌یشتۆته ١٠٠ كه‌س.
له ساڵی ٢٠١٥دا، ١١٢ ڕۆژنامه‌نووس كوژران و به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م فیدراسیۆنه، له هه‌ر ١٠ حاڵه‌تی كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان، ته‌نیا ١ حاڵه‌ت به‌دواداچوونی قانوونی بۆ ده‌كرێ.
ئه‌م راپۆرته هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كا كه له ٢٥ ساڵی ڕابردوودا، عێراق به ٣٠٩ ڕۆژنامه‌نووسی كوژراو، زۆرترین ڕێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندكارانی قوربانی له ئاستی جیهاندا هه‌بووه. فیلیپین به ١٤٨ ڕۆژنامه‌نووسی كوژراو له پله‌ی دووهه‌می ئه‌م ڕیزبه‌ندییه‌دا جێی گرتووه. ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كارتێله‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ریش له مێكزیك كه بۆته هۆی كوژرانی ١٠٢ ڕۆژنامه‌نووس، ئه‌م وڵاته‌ی خستۆته ڕیزی سێهه‌می ئه‌م وڵاتانه كه زۆرترین ڕۆژنامه‌نووسیان كراوه‌ته قوربانیی.
فێدراسیۆنی جیهانیی ڕۆژنامه‌نووسان كه ٦٠٠ هه‌زار ئه‌ندامی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه، ئه‌م ئاماره‌ی به‌پێی ئاماری یه‌كیه‌تییه میللییه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان له ١٤٠ وڵات، سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس و ڕاپۆرته سیاسییه‌كان ئاماده كردووه.
به‌پێی ئه‌م ئاماره له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، ٥١ ڕۆژنامه‌نووس به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه لایه‌نگرییان له نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كرد كوژراون