ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیویۆرک تایمز ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانی ئاگادار ڕایگەیاند کە ناوەندی وزەی ناوکیی ئێران لە نزیکی کەرەج بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.
تا ئیستا هیچ وردەکارییەکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە و کاربەدەستانی رێژێم و لایەنە پێوەندیدارەکان لەو بارەیەوە بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
ئەو ڕۆژنامەیە لە زاری بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکاوە نووسی: کە هێرشکردن بۆ سەر دامەزراوەی بەرهەمهێنانی سانتیفیوژی ئێران لە پێڕستی ئەو پێشنیارانەدا بوو کە ئیسرائیل سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠بە دوڵەتی دۆناڵد ترامپ، مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی دەوڵەتی ترامپ، جینا هێسپێل بەرپرسی “سی.ئای.ئەی” دابوو کە وەک بەشێک لە بەرنامە بەربڵاوەکانی دژی بەرنامەی ناوکیی ئێران بووە.