كارخانه‌كانی قه‌ندی پارێزگای كرماشان نزیكه‌ی ٥٥ میلیارد تمه‌ن به چه‌وه‌نده‌ركارانی ئه‌م پارێزگایه قه‌رزدارن.
ئیسماعیل په‌رویزی فه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی كرماشان له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، نرخی ئه‌م چه‌وه‌نده‌ری كه جووتیارانی پارێزگای كرماشان بۆ كارخانه‌یان ناردبوو تا ئاستی زیاتر له ١٠٠ میلیارد تمه‌ن مه‌زنده كرد گوتی: تا ئێستاش كارخانه‌كان نزیكه‌ی ٥٥ میلیارد تمه‌ن له بابه‌ت ئه‌م چه‌وه‌نده‌رانه به جووتیاران قه‌رزدارن.
په‌رویزی فه‌ر هۆكاری پێ نه‌درانی ئه‌م پاره‌یه به جووتیاره‌كان بۆ نه‌بوونی كڕیار له بازاڕ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌مساڵ بۆ فرۆشتنی هه‌ر ١ كیلۆ شه‌كر٢٣٠٠٠ تمه‌ن وه‌به‌ر چاو گیراوه و به‌م قیمه‌ته‌ش ئه‌و به‌رهه‌مه له بازاڕ هیچ كڕیارێكی نابێ، ئه‌وه‌ش كارخانه‌كانی تووشی گرفت كردووه و ناتوانن قه‌رزی چه‌وه‌نده‌ركاره‌كان بده‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی كرماشان وێڕای ئاماژه به‌م بابه‌ته كه كارخانه‌كانی به‌رهه‌م هێنه‌ری قه‌ند به شوێن وه‌رگرتنی وام دان تا بتوانن پاره‌ی جووتیارانی پێ بده‌نه‌وه، گوتی: ئه‌م جووتیارانه‌ی كه بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی خۆیان له كارخانه‌كان په‌له‌یان هه‌بێ، ده‌توانن له جێگای پاره شه‌كر له كارخانه وه‌ربگرن.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ١١ هه‌زار و ٥٠٠ هێكتار زه‌وی بۆ چاندنی چه‌وه‌نده‌ر ته‌رخان كرابوو، گوتی: ئه‌مساڵ وه‌رزێڕانی پارێزگای كرماشان سه‌رجه‌م ٦٢٥ هه‌زار تۆنیان چه‌ونده‌ر به‌رهه‌م هێنا.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی كرماشان هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مساڵ ٤٤٠ هه‌زار تۆن له چه‌وه‌نده‌ری ئه‌م پارێزگایه به‌ڕێی 2 كارخانه‌ی بێستوون و شائاباد كرا و ئه‌وی دیكه‌ش به‌ڕێی كارخانه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران كرا.