ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له دهوڵهتیتوركیه كردوه كه سنووره‌كانی به‌ڕووی په‌نابه‌ران بكاته‌وه.
وته‌بێژێكی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نهتهوههیكگرتوهكان ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه وڵاتی توركیه ده‌بێ سنووره‌كانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و شه‌ڕلێدراوی سووریه بكاته‌وه.
پاش هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د به هاوكاری هێزه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیه به ده‌یان هه‌زار كه‌سی سووری شاری حه‌له‌بیان به‌جێهێشتووه‌و خۆیان گه‌یاندۆته سنووره داخراوه‌كانی وڵاتی توركیه.
ئێستیفان ئۆ براین هاوئاهه‌نگیكاری گه‌یاندنی یارمه‌تییه خێراییهكانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، كه‌مپه‌كانی ڕاگرتنی په‌نابه‌ران له سووریه پڕ بوون.
له لایه‌كی دیكه‌ش كاربه‌ده‌ستانی تورك ده‌ڵێن وڵاته‌كه‌مان له‌وه زیاتر توانای ڕاگرتنی په‌نابه‌ری نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌فته‌ری كۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له توركیه، ڕێژه‌ی هه‌موو په‌نابه‌ران و په‌ناخوازان له‌م وڵاته كومتر له ٢ میلیۆن كه‌س خه‌مڵێندراوه كه له وڵاتانی عێراق، ئه‌فغانستان، ئێران و سووریه‌و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه ڕوویان له‌م وڵاته كردوه.