دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ١١ بەندکراوی کوردی ئێعدام کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١١ بەندکراوی کورد بە بڕیاری دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراون کە پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.
ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩یشدا لانیکەم لانیکەم ٤٩ کەس بووە کە بهپێی ڕێژهی حهشیمهتی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامهکان لهو وڵاته زۆرترین ڕێژەی ئێعدامەکان لە کوردستان بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون و چوار کەس لەوان بەندیی سیاسی بوون.