ئاڤیۆ کۆخاوی، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل، ڕەخنە لە سیاسەتیی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی دەگرێ و دەڵێ: نابێ گەمارۆکانی سەر ئەو ڕێژیمە لابچێ و ئیران بۆ متمانە نابێ.
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سەرەڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی و لابردنی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران وتی: ئەم وتووێژانە کەموکوڕی زۆرە و ڕێژیمی ئیران بۆ متمانە نابێ.
ناوبراو هەروەها وتی: لابردنی گەمارۆکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێگە خۆشکەرە بۆ بەهێزکردنی هەڕەشە و دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا، بە تایبەت وڵاتە عەرەبییەکان و ئیسرائیل.
جێگای ئاماژەیە کە ئەمە یەکەمین جار نییە “کۆخاوی” لەبارەی کۆماری ئیسلامی وشیاری دەداتە ئەمریکا و بەردەوام ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران ڕێژیمێکی تێرۆریستە و بۆ متمانە نابێ.