لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و مانگرتنی کرێکاری لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٢٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و مانگرتنی کرێکاریی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە درمانسازەکان لە بەردەم بینای وەزارەتی تەندروستیی تاران، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی لاستیکی ساوە لە بەردەم ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی کۆمپانیای سیمانی سپاهان لە شوێنی کارەکەیان، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی سیمان لە شارەکانی ورمێ، زەنجان، بابول، شیراز و تەورێز لە بەردەم بینانی کۆمپانیای شارەکانی خۆیان بەڕێوەچوو.
هەروەها هاوکات کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی تاران، کۆمپانیای پێترۆشیمی گەچساران، فازی ١٣و١٤ عەسەلوویە، فازی ١٣ی کەنگان، کۆمپانیای لیدۆما لە فازی ١٣ی پارس ، کۆمپانیای “ُ ئەی جی سی” لە پاڵاوگەی ئابادان، پاڵاوگەی بێهبەهان، پێترۆشیمی بوشەهر، کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی قشم و کرێکارانی مێترۆی تاران مانیان لە کارکردن گرتووە و دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.