• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پارلەمانی دەوڵەتی سوئێد بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە ستێفان لۆڤین وەرگرتەوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/06/22
جۆری بابەت: جیهان

ئا: حەمەڕەسووڵ کەریمی

بەیانی ڕۆژی ٢١-٠٦-٢٠٢١ لە وڵاتی سوئێد لە ئەزموونێکی نوێ و بێوێنەدا پارلەمانتارانی وڵاتی سوئێد متمانەیان لە ستێفان لۆڤین سەرۆک وەزیرانی سوئێد وەرگرتەوە.

بە گشتی دوای باس‌وخواستێکی زۆری نێوان حیزبەکانی چەپ و ڕاستی وڵاتی سوئێد، لە دانیشتنەکەی پارلەماندا ١٨١ دەنگ لەگەڵ ستاندنەوەی متمانە لە سەرۆک‌وەزیران بوون و هاوکاتیش ١٠٩ دەنگ لەگەڵ مانەوەی ستێڤان لۆڤین بوون و ٥١ دەنگ بێلایەن بوون و هەشت کەسیش لە پارلەمانتێران لە کۆبوونەوەی پارلەماندا ئامادە نەبوون.

لەم ڕێکەوتەوە تا ڕۆژی سێ‌شەممەی داهاتوو ستێفان لۆڤین حەوت ڕۆژ کات و مۆڵەتی هەیە کە لە نێوان دوو بژاردەدا یەکیان هەڵبژێرێ. یا دەبێ هەڵبژاردنێکی نوی پارلەمان ڕابگەیێنێ کە لەم ڕێگەیدا هەل بۆ سەرۆک وەزیران دەرەخسێ کە سیاسەتەکانی خۆی لەگەڵ حیزبە نەیارەکانی تاقی بکاتەوە و هاوکاتیش هەڵبژاردن وەک کارتی گوشار بەکار بهێنێ، خاڵ و بژاردەی دووهەم ئەوەیە کە داوا لە سەرۆکی پارلەمان بکا کە بەربژێری نوێ بۆ پۆستی سەرک وەزیران دیاری بکا. لە ئەگەری پەسەندی ئەو بژاردەیەدا ستێفان لۆڤێن و حکوومەتەکەی دەسەڵاتێکی سنوورداریان هەیە و تەنیا وەک حکوومەتی کاربەرێکەر لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە و مافی ئەوەیان نییە کە بریاری نوێ و سیاسەتی نوێ بگرنە بەر و تەنیا لە سەر پرسە گرینگەکانی دەتوانن کار بکەن و ناتوانن سیاسەتی نوێ و گۆرانکاری نوێ ئەنجام بدەن.

لە مێژووی وڵاتی سوئێددا ئەوە یەکەمین جارە کە بە دەنگی پارلەمان سەرۆک وەزیران لادەبردرێ و سەرۆک وەزیران و دەوڵەتەکەی دەبێ جێگا بۆ هەڵبژاردنێکی نوێ چۆل بکەن، لەوەش گرینگتر ئەوەیە کە بە دەستپێشخەریی حیزبی چەپ کە هەم لە باری ئایدولۆژی و هەمیش وەک یەکێک لە نزیکترین حیزبەکان بۆ سۆسیال دێموکراتەکانی سوئێد بە ئەژمار دەهات، ئەم کۆبوونەوەیەی پارلەمان پێکهات و لە سەر داوای حیزبی چەپ ئەو ڕووداوە مێژووی‌یە لە وڵاتی سوئێد ڕوویدا، پرسی تایبەت بەم ڕووداوە خاتوو مێهرنووش دادگوستەر کە بە ڕەچەڵەک ئێرانی‌یە و وەک ڕێبەری حیزبی چەپ لە وڵاتی سوئێدە کار دەکا بە حیزبی سوسیال دێموکرات ڕاگەیاندرابوو و لەو پێناوەدا خاتوو مێهرنووش توانی کە کۆدەنگی بە دژی حیزبی سوسیال دێموکرات و ستێڤان لۆڤێن پێک بهێنێ.

دەوڵەتی سوئێد و سەرۆک وەزیرانەکەی ئاغای لۆڤین لە سوسیال دێموکراتەکانی سوئێد، بە دەستی چوار حیزبی نێو پارلەمان واتە حیزبی چەپ، دێموکراتەکانی سوئێد، دێموکرات مەسیحی و مودێراتەکان متمانەی حکوومەت لێ وەرگیرایەوە و سەرۆکی پارلەمان بە ڕاگەیاندنی دەنگەکان، چەکۆچی لێستاندنەوەی متمانەی لە ستێڤان لۆڤین لە مێزی بەردەمی خۆیدا و بەم شێوەیە لاپەرەیەکی نوێ لە ژیانی سیاسی ئەم وڵاتە هەڵدرایەوە.

بەرەی ئوپۆزسیۆن کە لە سێ حیزبی دەستەراستی پێکهاتوون لەسەر پرسی وەلابردنی سەرۆک وەزیران لەگەل حیزبی چەپ هاوپەیمانیان بە دژی سوسیال دێموکرات و بەرەی سەوز پێکهێناوە بۆ ئەوە ناچاریان بکەن لە بریاری پرسی ئازادکردنی کرێ خانووی بینای نوێ پاشەگز ببنەوە، دوای هەوڵێکی زۆر و ڕاوێژ کردن لە سەر ئەو پرسە ستیفان لۆڤێن و حکوومەتەکەی هەروا پێداگریان لە سەر ئەو خاڵە دەکردەوە و لە ئاکام دا حیزبی چەپ کە لە نزیکترین حیزبەکان بوو بۆ سوسیال دێموکراتەکان، توانی هاوپشتی حیزبەکانی ، دێموکراتەکانی سوئێد، دێموکرات مەسیحی و مودێراتەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشی و دواتر متمانە لە سەرۆک وەزیران وەربگرنەوە.

دوایین جار کە هەڵبژاردنی پێش وەخت لە وڵاتی سوئێد ڕوویداوە لە ١٩٥٨ ی زائیینی بووە کە ٦٣ ساڵ بە سەر ئەو ڕووداوە دا تێپەر دەبێ. لە ماوەی ٧ ساڵ مانەوەی دەوڵەتی سەوزەکان سوسیال دێموکراتەکان، کۆمەڵێک گیروگرفتی نوێ لە وڵاتی سوئێد دا سەریان هەڵداوە، تاوان و تاوانکاری ڕووی لە زیاد بوون کردووە و کوشت و بڕ و تەقەکردن بە نیسبەت وڵاتانی ئوروپایی زیادی کردووە، دابەزینی ڕێژەی داو دەرمان و شکست لە بواری کۆنترۆڵ کردنی پاندمی و مردنی ١٥ هەزار کەس بەم نەخۆشی‌یە و چەندین قەیرانی دیکە بوونە هۆی ئەوە کە بەشێکی بەرچاو لە خەڵکیش بە دەوڵەتی ستێفان لۆڤێن نارازی بن و هەر بۆیەش دوای ئەوە کە سەرۆکی پارلەمان و تەلەفزیۆنی سوئێد و مێدیاکان بریاری کۆتاییان لە سەر وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆک وەزیران ڕاگەیاند لە دونیای مەجازی دا بە ڕادەیەکی بەرچاو پێشوازی‌یەکی گەرمی لێکراوە و ئەوەش نیشان دەدا کە نەک لە باری پرسی ئازادکردنی کرێ خانووی بینا نوێ‌کان، بەڵکوو لە پرسەکانی دیکەش دا دەوڵەتی ئێستا سوئێد زۆر سەرکەوتوو نەبووە.

شارەزایانی سیاسی دەڵێن: جێگای ئاماژەیە کە چارەنووسی دەوڵەتی ستێڤان تا حەوتووی داهاتوو تا ڕادەیەک ناڕوونە، هەر بۆیە دەڵێن: وەک ئەگەرێکی لاواز بە دووری نازانن کە سەرۆک وەزیران ستێڤان لۆڤێن بتوانێ پێش بە هەڵبژاردنی پێشوەخت بگرێ و بۆ ئەو پرسە لەو ماوە کورتەدا بتوانێ سرنجی بەشێک لە حیزبەکانی پارلەمان بۆ لای خۆی ڕابکێشێ، شارەزیانی ئەم بوارە، ئەو پرسە زۆر بە لاوازە دەبینن، بەڵام لە هەمانکاتدا ڕەددی ناکەنەوە کە ئەو پرسەش وەک بژاردەیەکی لاواز هەیە.

وڵاتێک کە پرسی دێموکراسی لە لای گرینگترین پرس بێ، بێ‌شک بە پشت بەستن بە دێموکراسی و دەنگی زۆرینە مل کەچی بریاری پارلەمان و چاکسازی دەبێ.

 

 

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist