ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەییسی بۆ سەرۆککۆمار، داویان لە خەڵکی ئێران کرد کە هاودەنگ بن و نەهێڵن ناوی ئەو لە لیستی گەمارۆە نێو نەتەوەییەکان دەر بهێندرێ.
لەو بەیاننامەیەدا کە لە ژێر ناوی ” ڕێڕەوی دادپەروەری لە هاوپێوەندیدا تێدەپەڕێ” بڵاو کرایەوە کە لە کۆتایی دوایین هەنگاوی خەڵکی ئێران لە هاوپێوەندی لەگەڵ بنەمالەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، زۆربەیان “بڕیاریاندا بە جێگای ئەوەی کە لە پەنا ئەو کەسانە بوەستن کە دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانی ئەو وڵاتە سوورە، لێبڕاوانە لە ڕێڕەوی دادۆەروەری و دادستێنی هەنگاو هەڵبگرن.
پێش هەڵبژاردنەکان زۆربەی بنەمالەی قوربانیان بە دروشمی “دەنگ نادەین” هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆمارییان بایکۆت کرد
ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوە کە ڕەییسی لە هۆکار و بەڕێوەبەرانی کوژرانی مسافیرەکانی ئەو فڕۆکەیە بووە، ئەوەشیان زیاد کرد کە ناوبراو لە شەوی ١٨ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی، لە ئەندامانی سەرەکیی شۆرای باڵای ئاسایشی ڕێژیم بووە کە بڕیاری کرانەوەی ئاسمانی ئێرانی داوە.
بەپێی نووسراوەی ئەو ئەنجومەنە، لێکۆڵینەوەی شاراوە و نادادپەروەرانە لە سەر ئیبراهیم رەییسی کراوە کە هیچ کەس لێی ئاگادار نییە و ئەوە لە سەر ئێمەیە کە نەهێڵێن ناوبراو لە لیستی گەمارۆ نێو نەتەوەییەکان دەربهێندرێ بەڵکوو بکەوێتە لیستی کەسانی گەمارۆ لەسەر لە کانادا و وڵاتانی دیکە و ڕۆژێکیش دەبێ وڵامدەریی بەرپرسیایەتی لە جینایەتی فڕۆکەی پی.ئێس.٧٢٥ و جنایەتەکانی دیکەی لە چوار دەیەی ڕابردوودا بێ.
دادگای باڵای کانادا لە کۆتایی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا هێرشی مووشەکیی بۆ سەر فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بە ئەنقەست و تیرۆریستیی دانا.