سکرتێری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە بەرەبەری کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی یەک مانگەی چاوەدێری لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ناوکیی لە دامەزراوەناوکییەکانی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی ڕێککەوتنەکە هیچ وڵامێکی نەداوەتەوە.
ڕافائێل گڕووسی، سکرتێری گشتیی ئاژانسی وزەی ناوکیی، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەهەمبەر چاوەدێریکردنی لێکۆڵەرانی ئاژانسی وزەی ناوکیی لە دامەزراوە گوماناوییە ناوکییەکانی ئێران و کۆتایی هاتنی ماوەی چاوەدێریەکە و داواکاریی ئاژانسی وزەی ناوکیی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی چاوەدێریکردنی لێکۆڵەرانی ئاژانس ڕایگەیاند کە تا ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ جۆرە وڵامێکی ئاژانسی نەداوەتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە قورستربوونی ڕێککەوتنی دوو لایەنەی چاوەدێری لەهەمبەر سڕینەوەی ڤیدیۆکانی چاوەدێری لە دامەزراوە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دەبێ لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە لە کاتی سڕینەوەی گرتە ڤیدیۆکان لە وێ ئامادە بن.