لە ئاکامیی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی یاسووج بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و شۆرای شار و گوندەکان زیاتر لە ١٠٠کەس لە خەڵکی ناڕازیی یاسووج لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا و ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵکی یاسووج بە ئاکامیی هەڵبژاردنەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکی ناڕازیی لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێراندا زیاتر لە ١٠٠کەسی خۆپیشاندەر و ناڕازیی دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە خەڵکی ناڕزایی شاری یاسووج بۆ ماوەی ٤ ڕۆژە لەهەمبەر ناڕەزایەتیی دەربڕێن بە ئاکامیی هەڵبژاردنەکان ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم لەو شارە بوونەتەوە و شاری یاسووج بە تەواوەتیی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە میلیتاریزە کراوە.
هەرلەم پێوەندییەدا” عەلی مەلک حوسێنی” دادستێنی یاسووج ڕۆژی دووشەممە ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەڕای ناوبردنی خەڵکی ناڕازیی یاسووج بە ئەرازل و ئەوباش(لات و خوێڕی) وتی: زیاتر لە ١٠٠کەسمان لەم پێوەندییەدا گرتووە.
ناوبراو لە دانیشتنێکدا لە فەرمانداریی یاسووج وتی: ئەوەی کە هەموو کەس دەیانهەوێت ئاکامی هەڵبژاردنەکان دڵخوازی ئەوان بێت زۆر ئەستەمە و شتی وا نییە و خەڵکی ناڕازیی هەر دەبێ، گرینگ ئەوەیە کە ئیزن نەدەین نەیارانی کۆماری ئیسلامیی کەڵک لەو دەرفەتانە وەربگرن.